ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە پارێزگای کەرکووک/ کورد زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست هێنا
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای کەرکووک شەش بەربژێری کورد دەرچوون کە چواریان لە بازنەی یەک و سیانیان لە بازنەی دوون، سێیان هاوپەیمانی کوردستان و دوویان پارتی و یەکێکیان نەوەی نوێیە.
پارێزگای کەرکووک لە سێ بازنە پێکهاتووە کە بازنەی یەک پێنج کورسی هەیە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
بازنەکە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دبس – رەحیماوا – عەرەفە – قۆرییە ئەڵماس 1 – موسەڵڵا 2 – ئیسکان – راپەڕین 1 – شۆریجە – حوڕییە – پردێ – لەیلان. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
1- شاخەوان عەبدوڵڵا، پارتی 31548 دەنگ
2- ئومێد محەممەد، نەوەی نوێ: 19489 دەنگ
3- دیلان غەفوور، هاوپەیمانی کوردستان: 18173 دەنگ
4- سەباح حەبیب، هاوپەیمانی کوردستان: 13243 دەنگ
5- موهەیمەن عەلی حوسێن، سەربەخۆ: 12407 دەنگ
بازنەی دووی کەرکووک چوار کورسیی هەیە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتانە. بازنەکە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: تسعین – قۆرییە ئەڵماس 2 – داقووق – رێگەی بەغدا – واستی – راپەڕین 2 – تازە رەشاد 1 – موسەڵڵا 1 – حەی عەسکەری – خاسە – ریاز 3 – حەی نوور. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسۆن ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
1- ئەرشەد رەشاد، بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق: 19583 دەنگ
2- گەیلان قادر، هاوپەیمانی کوردستان: 11232 دەنگ
3- نەجوا حەمید، پارتی: 10018 دەنگ
4- سەوسەن عەبدولواحید، بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق: 6542 دەنگ
بازنەی سێی کەرکووک چوار کورسی هەیە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتانە. بازنەکە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: حەویجە – تازە رەشاد 2 – عەباسی – ریاز 1 و ریاز 2 - زاب. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
1- محەممەد عەلی، پارتی تەقەدووم: 20047 دەنگ
2- راکان جبووری، هاوپەیمانی عەرەبی: 12890 دەنگ
3- مونا محەممەد، هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی: 8720 دەنگ
پارێزگای کەرکووک لە سێ بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 11 هەزار و 928 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 12 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابین کراوە کە سێیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
بۆچوونی بەکارهێنەران