شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-18 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

PYNK بۆ ڕێگری کردن لە شەڕی نوخۆ داوای دەستپێشخەری لە هاووڵاتییان و حیزبەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا لە بەیاننامەیێکدا داوایان لە هاووڵاتییان و هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی نێوان کوردەکان دەستپێشخەری بکەن.

کوردپرێس:

پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (PYNK) لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە هێرشی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کردووە و بەکر حاج عیسا سەرۆکی لیژنەی پێوەندییە دبڵۆماسییەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (PYD) لە هەرێمی فورات خوێندرایەوە.

بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی فورات، بەکر حاج عیسا ڕایگەیاند لە لایەن پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردەوە داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت پەرلەمانی کوردستان دەکەین دژی شەڕی ناوخۆی کورد، بەئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەستن و دەستپێشخەریی ئەو ڕێگرتنە بکەن.

ناوبراو گوتیشی: هەروەک چۆن خوێنی پێشمەرگەیێکیان لا گرینگە بەهام شێوەش دڵۆپێک خوێنی گەریلاشیان لا گرینگ و بەبایەخ بێت.

حاج عیسا زیادی کرد: ئێمە دەبینین ئەگەر شەڕێک لە کوردستانی عێراق ڕوو بدات نەک هەر بە قازانجی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانیەتی بەڵکوو بە هیچ شێوەیێک قازانجی کوردی تێدا نابێت.

ناوبراو داوای لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کرد کە قورساییی نیشتمانیی خۆی بسەلمێنێت. چوونکە ئەم شەڕە لە بەرژەوەندیی کورد نیە دەستکەوتی کورد دەخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە