شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-09 16:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی سەرکۆنەی بۆردوومانی تورکیا لە سنووری چەمچەماڵ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکۆنەی بۆردوومانی تورکیا لە سنووری چەمچەماڵ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکۆنەی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری گوندی سەیدانی سەر بە شارۆچکەی قەرەهەنجیر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکات و داوای "دەستبەجێ راگرتن"ـیان دەکات.

لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، "مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سنووری قەرەهەنجیر لە نزیک شاری کەرکووک دەکات کە قوربانی و زیانی لێکەوتووەتەوە. ئەم سنوور بەزاندنە پێشهاتێکی خراپە کە ناوجەرگە و قووڵایی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی دەکەین، چوونکە هیچ پاساوێک نابێت ببێتە ھۆی سنوور بەزاندن و زیانگەیاندن بە خەڵکی بێتاوان."

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات کە: "ئەرکی دەستووری و نیشتمانیی خۆی لە داکۆکی کردن لە خاکی عێراق بە کوردستانیشەوە راپەڕێنێت و لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە حکوومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگادار بکاتەوە."

شایانی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا تورکیا بۆردوومانی گوندی سەیدانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە