شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-09 16:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر دەڤەری کەرکووک کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆجاری دووهەم فڕۆکەی تورکیا بۆردوومانی ئامانجێکی لە گوندی سەیدانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد و کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە بۆردوومانی ئامانجێکی لە گوندی سەیدانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە، گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵیش رایگەیاند، کەسێک کوژراوە و دوو کەسیش بریندارن.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج کە دەگوترێت، گەریلای پەکەکەی تێدابوون.

ئەم هەفتەیە تورکیا ئەو گوندەی بۆردوومان کرد، بۆیە گومان دەکرێت فڕۆکەی تورکیا بن. سەرچاوەیەکی ئەمنیش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فڕۆکەکان فڕۆکەی تورکیا بوونە، بۆردوومانەکە لە کاژێر 17:00 بووە. فڕۆکەکانیش بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ لەبارەی ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو کەسەی کوژراوە ئافرەتە و دوو بریندارەکەش لە رەگەزی نێرن، "بەهۆی شێواویی تەرمەکە، ناتوانین تەمەنی کوژراوەکە دیاری بکەین، دوو بریندارەکەش لەنێوان 25 بۆ 35 ساڵدان."

تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دوو بریندارەکە لە چەمچەماڵ چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە