شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-09 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: متمانەی تەواوم بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند متمانەی تەواوم بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە توویتێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد .

مەسروور بارزانی لە توویتەکەیدا دەڵێت: "سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداری کردنی بەهێزیان له‌ ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له‌ ڕۆژی یەکشەممە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە