شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-06 20:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن و بەپاساوی گلەیی و بێ زاری بایکۆتی پرۆسەکە نەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، "پرۆسەی هەڵبژاردن باشترین بەرهەمی عەقڵی مرۆڤ و تاکە بژاردەی مەشرووع، شارستانی و گونجاوە بۆ دیاری کردنی نوێنەرانی خەڵک لەسەنتەری بڕیار و یاسادانان و ئیدارەی وڵاتدا، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بەپاساوی گلەیی و بێ زاری بایکۆتی پرۆسەکە نەکەن، چوونکە بەوە لە مافێکی یاسایی خۆیان مەحرووم دەکەن و لەئەرکێکی شەرعی خۆتان دوا ئەکەون و فرسەت بەکەسانی نەشارەزاو لێ نەهاتوو ئەدەن نوێنەرایەتیتان بکات."

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەپەیامێکدا باسی لەوەش کردووە، "یەکێک لەپیلانی گەندەڵکاران و خەڵکە نابەرپرسەکان ئەوەیە کە هەوڵ ئەدەن هاوڵاتیان بێ هیوا بکەن لە گۆڕانکاری و دەیانەوێ مەئیوسیان بکەن لە چاکسازی و ناچار بکرێن بەڕازی بوون بە نادادی و واقعی چەقبەستووی سەقەت، هەڵبژاردن هەنگاوێکی بنەڕەتیە لە پرۆسەی گۆڕانکاری و چاکسازیدا و ئەمڕۆ بەدیلی نیە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەلامەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دووری لە توندوتیژی لە هەڵمەتی ئەم پرۆسەیەدا جێگای دڵخۆشیە و بایەخی خۆی هەیە. ڕکابەری و منافەسەی هەڵبژاردن سروشتیە و بەمانای ناحەزی و دوژمنایەتی نیە. بەشەیتان کردنی یەکتر ڕەوشتێکی دواکەوتووە و سیاسەت نابێ خاڵی بکرێتەوە لەبەهاو ئەخلاق."

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا دەکەن سەرجەم هاوڵاتیان و چاکسازی خوازان "بەتێکڕا ئەم هەڵبژاردنە ڕۆژی 10/10 بکەینە کەرنەڤاڵی بەرەو چاکسازی ڕاستەقینە و گۆڕانکاری ڕیشەیی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە