شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-28 18:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵوم کۆبانێ: جۆ بایدن دڵنیایی پێداوین کوردی سووریا بەجێ ناهێڵێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی پێداوە کە کوردەکانی سووریا بەتەنها ناهێڵێت و هێزەکانی ئەمرکیا ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان چۆڵ ناکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە ڕووخانی ئەو وڵاتەی بەدەستی تالیبان لێکەوتەوە کوردی سووریاشی نیگەران کردووە. ئەوان ترسی ئەمەیان هەیە کە پاش کشانەوەی 900 سەربازی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەستێن بۆ هێرشی زەمینیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکەیان فەراهەم دەبێت.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانیای وتووە ئیدارەی بایدن بەڵێنی پێداوە ئەمریکا کوردی سووریا بەجێ ناهێڵێت چوونکە دۆخی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سوویا لەگەڵ دۆخی ئەفغانستان زۆر جیاوازە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەم ڕۆژنامەیە وتووە جۆ بایدن بۆ گەیاندنی ئەو دڵنیاییە دوو بەرپرسی پلەبەرزی بۆ باکووری سووریا ناردووە کە لەگەڵی کۆ بنەوە.

بەگوێرەی نووسراوەیێکی تایمز، جۆ بایدن ژەنراڵ فرانک مەکینزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکای بۆ باکووری سووریا ناردوو تاکوو خۆی دڵنیایی بە مەزڵوم کۆبانێ بدات کە ئیدارەی بایدن کوردی سووریا بەجێناهێڵێت.

بایدن هەروەها جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ باکووری سووریا ناردووە تا ئەو دڵنیاییە بە کورد بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە