دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە ڕادەگەیێنێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی فەرمی تورکیا ئاشکرا کرد، دەزگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) ڕایگەیاندووە 28ی ئەیلولی 2021، "ئەنگین كارائاسڵان كه ناوی نهێنی حه‌یده‌ر ڤارتۆیه و ناوی له لیستی سووریی داواكراوانی ئینته‌رپولدایه، له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بوو کە له ناوچه‌ی ئه‌لی فه‌رۆ له‌سه‌ر ڕێگای قامیشلۆ-حه‌سه‌كه لە کوردستانی سووریا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان کراوەتە ئامانج.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند "ئەنگین كارائاسڵان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له نه‌وه‌ده‌كانی هەمان سەدەدا، مه‌شق و راهێنانی له دیمه‌شق پێ كراوه و له سەرەتای ئەم سەدەیەدا له به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌رمینیای رێكخراوه‌كه چالاكی ئه‌نجام داوه".
دەشڵێت، "كارائاسڵان له 2019ەوە چووه‌ته سووریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا بووه به‌رپرسیارێتی له دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل پێ سپێردراوه و داڕێژه‌ری چه‌ندین پیلانه".
بۆچوونی بەکارهێنەران