شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-25 13:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رۆمانی "ئەفسوون" ی دەمیرتاش دەخرێتە بازاڕەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- رۆمانێکی نوێی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان رۆژی شەممەی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو رۆمانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا نووسیوە. ناونیشانی رۆمانەکە "ئەفسوون" ە و لەلایەن دەزگای "دیپنۆت"ەوە چاپ کراوە.

دەمیرتاش کە نزیکەی پێنج ساڵە لە زیندانە، تاوەکوو ئێستا لە زینداندا سێ کتێبی بە ناونیشانەکانی "لەیلان"، "دەوران" و "سەهەر" بەچاپ گەیاندووە.

یەکەمین کتێبی دەمیرتاش لە زینداندا کە بە ناونیشانی "سەهەر" نووسی، لە لیستی ئەو کتێبانەدایە کە زۆرترین فرۆشیان هەیە و وەرگێردراوەتە سەر 14 زمان.

دەمیرتاش چەندین وێنەیشی کێشاوە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوی کردوونەتەوە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە