هەڵویستی حکوومەتی هەرێم لەسەر كۆنگره‌یه‌كی هۆزه‌كانی عێراق لە هەولێر
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كۆبوونهوهیێكی هۆزه‌كان كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه رایده‌گه‌یه‌نێت رێكاری پێویست له به‌رامبه‌ری ده‌گرنه به‌ر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له روونكردنهوهیێکدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیێک گوزارشت لە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان
بۆچوونی بەکارهێنەران