شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-09-23 05:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ماوەی 8 مانگدا تورکیا 165 هێرشی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 8 مانگدا تورکیا 165 هێرشی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە ئەنجام داوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 800 گوند چۆڵ کراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هاووڵاتی و زیان گەیاندن بە گیان و موڵک و ماڵیان.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب، 165 هێرشی ئاسمانی، و 274 گولـلەتۆپ، و شەش هێرشی سەرزەمینی ئەنجامدراون كە بەھۆیەوە زیاتر لە 800 گوند چۆڵ کراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە.

دیندار زێباری، ئاماژەی بەوەشدا، هیچ لایەنێکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دەستپێشخەر نەبوونە بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێک، بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە موڵک و ماڵیان وێران بووە و ژیانیان لە مەترسی دابووە.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان داوا دەكات، کۆتایی بە گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچە سنورییەکان بهێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە