لە کەرکووک تەقە لەماڵی بەرپرسێکی پارتی کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری کەرکووک تەقە لە ماڵی بەرپرسێکی پارتی کرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەهمی فایەق قایمقام بەرپرسی لقی سێی پارتی لەمبارەوە ڕاگهیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن چهند کەسێكى نەناسراوەوە لەگەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکووک تەقە لەماڵی وریا تەپەلو بەرپرسی ناوچەی 8ی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا".
ناوبراو باسی لەوەش کرد، "ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادیی بەماڵى بهرپرسهكهى پارتى گهیاندووه".
بەرپرسەکەی پارتی داوای لە بەرپرسانی ئەمنیی شاری کەرکووک کرد ئاسایشی کادێرانی حزبەکەی لە پارێزگاکە بپارێزن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران