مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی دیداری کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانى پێشوازیی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد و چهند بیروڕایێكیان ئاڵوگۆڕ كرد.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی یهكشهممه 22/8/2021 له سهلاحهددین، مەسعوود بارزانى پێشوازیی لە ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان و ئەمینداری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری، بە پێویست زانرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران