شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-22 08:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاد کردنی نرخی نان و دەرمان لە هەرێمی کوردستان هێڵی سوورمانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی ڕایدەگەیەنێت؛ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یێک نرخی نان و دەرمان بەرز ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی لە میانی سه‌ردانێکیدا ناحیەی تەکییە ڕایگەیاند: که‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یێک ژیانی هاوڵاتیان و کاسبکاران قورس بکرێت و نرخی پێداویستییه‌کانیان له‌سه‌ر گران بکرێت.

ناوبراوجەختی کردەوە، ئه‌رکی حکوومه‌ته‌ هه‌رچی زووه‌ هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بکات له‌ قۆرخکاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌ بازاڕدا، نەک زیادکردنی، بەتایبەتیش نان و دەرمان و وتی: ئەم دوو بابەتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی مرۆڤەوە ھەیە.

حاکم قادر حه‌مه‌جان وتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی نان و دەرمان ھێڵی سوورە و دژی ئەوەین نرخیان لەسەر ھەژار و کەمدەرامەت زیاد بکرێت و ببێتە ھۆی خراپبوونی ژیان و گوزەرانیان.

ئەو قسانەی حاکم قادر لە کاتێکدایە، نرخی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەتیبەت بەنزین و گاز و غاز و ئارد بەشێوەیێکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە