شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-21 13:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئاکامی هێرشێکی داعشدا 4 چەکداری حەشدی شەعبی گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی چوار چەکداری لە ئاکامی ھێرشێکی داعش لە باکووری بەغدا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزێکی لیوای 12ـی حەشدی شەعبی لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا و لە ئاکامدا، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و شەشی دیکەیش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکەدا جێگری فەرماندەی فەوجی كۆماندۆ سەر بە لیوای 12ی حەشدی شەعبی، لەگەڵ سێ چەکداری دیکە کوژراون، ھەروەھا شەش چەکداری دیکەیش برینداربوون.

ھێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە، ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بە مەبەستی گەڕان و پشکنین لە قەزای تارمییە ماوه‌ی دوو ھەفتەیە بەردەوامە کە ناوچەی یەکلاکەرەوەیە لەنێوان بەغدا، سەڵاحەددین و ئەنبار.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە