شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-08 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: بەھیچ شێوەیێک نایەڵین هێزەکان تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و ڕایگەیاند: بەھیچ شێوەیێک نایەڵین هێزەکان تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی سەردانی سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتوونیی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاری کردن لە ئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن.

وەک لە پەیجی خۆی نووسیویەتی و جەختی کردووەتەوە، بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵن ئەو هێزانە تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن و دەڵێت: ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە.

لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادە دەکرێن بۆ پارێزگاری کردن لە ئاسایش و ئارامیی ھەرێم.

هەروەها، یەکخستنەوەی هێزەکانی بە ھەنگاوی نیشتمانی ناوبرد و ئامادەیی یەکێتی بۆ سەرخستنی ڕاگەیاند و وتی: دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان، ئەم پرۆسەیە سەربخەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە