شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-24 09:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەربازە تورکەکان تەقەیان لە شوانێکی کورد کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەربازانی تورکیا لە مێرگەکانی جۆلەمێرگ تەقەیان لە شوانێک و ڕانەکەی کرد.

کوردپرێس:

شوانێک بەناوی ئیسماعیل کایا دانیشتووی گوندی چاڵ تەپەی ناوچەی جۆلەمێرگ لە کاتی لەوەڕاندنی ڕانەکەیدا لە دەوروبەری گوندی کاواکلی تەقەی لێکرا.

وەحید کایا دانیشتووی گوندی چاڵ تەپە و خاوەنی ڕانەکەیە لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری مێزۆپۆتامیای گوتووە کاتژمێر 4 و 20 خولەی پاشنیوەڕۆ بە تەلەفون قسەی لەگەڵ ئیسماعیل کردووە. ئیسماعیل (شوانەکە) پێی گوتووە کە سەربازەکانی تورکیا تەقەیان لە خۆی و ڕانەکە کردووە و زۆربەی ئاژەڵەکانیش لە ترسان هەڵاتوون و بزر بوون و ئێستا نازانێ چ بکات. لەو کاتەشەوە کەس هەواڵی ئیسماعیل نازانێت و بزر بووە.

دەرئەنجام پاش چەندین کاتژمێر ئیسماعیل لە سنووری بەیت شەباب دۆزرایەوە کە بە دوای ڕانەکەدا و بۆ دۆزینەوەی مەڕوماڵاتەکە گەشتبووە ئەوێ.

ئیسماعیل دەڵێت وا دیارە ئەو شوێنەی مەڕوماڵاتەکەی تێدا دەلەوەڕاند نزیک بووە لە ناوچەیێکی سەربازی کە بنکەیێکی سەربازیی تورکیای تێدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە