بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە نقوم بوو/ 9 کەسیان بێ سەروشوێنن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لەدەریای ئیجە نقوم بوو تا ئێستا نۆ كەسیان بێ سەروشوێنن.
کوردپرێس:
رەوا بابان نوێنەری یەكێتی لە یۆنان بە كوردسات نیوزی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێی پێنج شەممە بەلەمێك بە 45 كۆچبەرەوە كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتون و لە نزیك دورگەی كریتی سەر بە یۆنان بەهۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەكەیان ژێر ئاو كەوتوە.
ناوبراو وتیشی: لەو 45 كۆچبەرە 9 كەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 كەسی تریشیان رزگاركراون، ژمارەیەك لە رزگاركراوەكانیش كوردی شارەكانی هەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەكان كورد هەیە یاخود نا.
نوێنەری یەكێتی لە یۆنان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكان بەردەوامەو ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە كۆپتەرو كەشتی گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە ئەنجام دەدات.
بۆچوونی بەکارهێنەران