شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-11 11:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سزای زیندان بە تاوانی نووسینی تابڵۆ بە زمانی کوردی لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- تەلحە کایا سەرۆکی پێشووی پارتی کوردیی بەدەپە بە هۆی نووسینی تابڵۆی پارتەکەی بە زمانی کوردی یەک ساڵ و 8 مانگ سزای زیندانی بە سەردا سەپێندرا.

کوردپرێس:

تەلحە کایا سەرۆکی پێشووی پارتی کوردیی ئاشتی ودیموکراسی لقی دۆغۆ بایزید بە تۆمەتی نووسینی تابڵۆ سەر دەروازی باڵەخانەی پارتەکەی بە زمانی کوردی پاش دە ساڵ، یەک ساڵ و 8 مانگ زیندانی بە سەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵێکی گازتە دیوار، میدیای لە کوردەکانی تورکیا، تەلحە کایا ساڵی 2011 سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی باڵی دۆغۆ بایزید بوو. لەو کاتەدا تابڵۆی نووسینگەی پارتەکەی بە دوو زمانی تورکی و کوردی نووسیبوو. لە سەر تابڵۆکە لە تەنیشت زمانی تورکی، بە زمانی کوردی نووسرابوو «Partiya Aştî û Demokrasiyê a rêXistina Navçe ya Bazîd (PAD)». پاش هەڵواسینی تابڵۆکە کەیسێک دژی ناوبراو جووڵا و تابڵۆکە داگیرایە خوارەوە.

پاش دەستبەسەرداگیرانی تابڵۆکە، دادوەری گشتیی دۆغۆ بایزید کەیسەکەی دژی کایا جووڵاند و تۆمەتەکەشی ئەوە بوو کە بانگەشەی بۆ دامەزراوەی تیرۆریستی کردووە و دژی پۆلیس وەستاوەتەوە.

تەلحە کایا سەرۆکی ئەو کاتی حیزبەکە لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو ئێمە تابڵۆکەمان وەردەگرینەوە و بۆ پێداچوونەوە بە حوکمەکە سەردانی دادگای پێداچوونەوەی کردبوو. دۆسیەی ئەو بابەتە پاش دەساڵ دیسان جووڵێندراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە