شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-11 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر کەسێک بیەوێت پەرتەوازەیی بخاتە ناو یەکێتیەوە هیچ لە مێژوو فێر نەبووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەوانەی بیانەوێت ناکۆکی و پەرتەوازەی بخەنە ناو حزبەکەی ئەوە لە مێژووی یەکێتی تێنەگەشتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "لە قوتابخانەی جەلال تاڵەبانییەوە فێری واتاکانی یەکڕیزی بووین و لە دەروونماندا چەسپاوە و لەیەکێتی نیشتمانیدا بەرجەستە بووە، هەرکەسیش وەهمی ئەوەی هەبێت دەتوانێت پەرتەوازەیی بخاتە ناو یەکێتی ئەوان یان رۆڵ و کاریگەریە سیاسییەکەی لاواز بکات ئەوە هیچ لە مێژووی نزیک و دوور فێر نەبووە".

لە توێتەکەدا نووسیویشیەتی ، "قسە و قسەڵۆک چەکی خەڵکانی موفلیسە و گەل لە سندووقی دەنگدان وەڵامی دەداتەوە ".

ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە بڵاوکرایەوە بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە چەند پۆستێکی ئەمنی گرژی لە ناوخۆی یەکێتی دروست بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە