ئامانجی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دروست کردنی گرژی و نائارامیی سیاسییە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ئامانج گرتنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ دروست کردنی گرژی و نائارامی سیاسییە .
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی بە رۆژنامەی الشرق الاوسط-ی راگەیاندووە: "پێویستە هەوڵەكان لەنێوان دەزگا ئەمنییەكانی بەغدا و هەرێم یەكبخرێن بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژییانە كە پێشێل كردنی سەروەریی عێراقە، چوونکە ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم دەستدرێژیانەوەن مەترسی و ئاكامی ئەم جۆرە هێرشانە نازانن. ئەوان جگە لە بەرژەوەندی و ئەجێندای خۆیان هیچ شتێكی دیکە نابینن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەردەوام بوونی هێرش و پێشێلکارییەکان مەترسیدارە و دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاژاوە و بێبەها کردنی سەروەریی دەوڵەتی عێراق، ئەوەش کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران