له شنگال ئاڵای گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان هێنرایە خواره‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه‌كانی پۆلیسی ئییتحادی له شارۆچكه‌ی شنگال، ده‌ستیان به جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنی "هه‌ولێر و به‌غدا" له باره‌ی شنگاله‌وه كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی كوردستان24 بڵاوی کردەوە له هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادیدا، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵایانه هێنرانه خواره‌وه، كه گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی له شنگال هه‌ڵیانكردبوو و ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز كرایەوە.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، هێزی پۆلیسی ئیتیحادی له سنووری شنگال بڵاو ده‌كرێنه‌وه و تا سنووری سووریا درێژ ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و سنوورانه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران