شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-11-28 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناسنامەی ١٠٤ ڕووفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال ئاشکرا بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی داد لە بەغدا ناسامەی ١٠٤ ڕووفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگالی ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلاح حەسەن، ئەندامەی دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە پارێزگای دهۆک بە باسنیووزی ڕاگەیاندووە: "ماوەیەک لەمەوبەر ١٢٤ ڕووفات لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە قەزای شنگال دۆزرابوونەوە و بەمەبەستی ئاشکرا بوونی ناسنامەیان، هەموویان بۆ پزیشکی داد لە بەغدا ڕەوانە کران و سەرەنجام لە دوا ڕپۆرتی لیژنەی پزیشکی دادا ناسنامەی ١٠٤ ڕووفاتیان ئاشکرا بووە".

فەلاح حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد: لە ماوەی ڕابردوودا لە هەردوو گوندی "سولاخ و کۆجۆ"، دوو گۆڕی بەکۆڵەڵ دۆزرانەوە کە تێیاندا ١٢٤ ڕووفات دۆزرابوونەوە کە لەناو گۆڕی گوندی کۆجۆ ٣١ ڕووفات، لە گوندی سولاخ ٨٩ ڕووفات دۆزرانەوە هاوکات ڕووفاتی چوار قوربانیی جینۆسایدی شنگال لە نزیک پیشانگەی شنگال دۆزرانەوە و دەرهێندران.

ناوبراو ئەوەشی خستە روو: هەموو ئەو روووفاتانە بە مەبەستی ئاشکرابوونی ناسنامەیان بۆ پزیشکی دادی بەغدا ڕەوانە کران و پشکنینی DNAیان لەسەر کراوە و ئێستا ناسنامەی ١٠٤ کەسیان بە ڕوونی ئاشکرا بووە".

دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و ڕوودانی کارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کە بە شێوەی دڕندانە گوللەباران کران، هەتا ئێستا لە سنووری شنگال ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، لە قۆناغێکدا ١٧ گۆڕ هەڵدرانەوە کە ٢٣٥ ڕووفاتی تێدا دۆزراوەتەوە و ماوەیەک لەمەوبەریش لە چەند گۆڕی بەکۆمەڵدا لە گوندەکانی "سولاخ و کۆجۆ" ١٢٤ ڕووفاتیان تێدا دۆزرانەوە کە ناسنامەی ١٠٤ کەسیان ئاشکرا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە