بۆمبێک لە دەوروبەری مۆڵگەیێکی سوپای ئازادی سووریا لە سەرێکانی تەقییەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە دەوروبەری مۆڵگەی هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە سەرێکانی 3 میلیشیای سوپای ئازاد کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون.
کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەوروبەری مۆڵگەیێکی سوپای ئازادی سووریا لە سەرێکانی تەقییەوە و بە هۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیێک لەو هێزانە کوژران و بریندار بوون و ئوتومبێل و بیناکانی دەوروبەری ئەو مۆڵگەیە خەساریان بەرکەوت.
ئاژانسی هەواڵی PeyamaKurd لەو باریەوە ڕایگەیاند کە بە گوێرەی زانیارییەکان لەو تەقینەوەیەدا 3 میلیشیای سوپای ئازاد کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون.
تا ئەم کاتەش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران