شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-06-29 05:57 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئاسۆشێتدپرێس: ئۆنداڤ؛ دەنگی کورد و ئێزدی لە مۆندیال

ئاژانسی "ئاسۆشێتدپرێس" ، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە درەوشانەوەی دێنز ئۆنداڤ لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا، ئەو یاریزانەی کردووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و چاوەڕواننەکراوترین سیمایەکانی ئەم پاڵەوانێتییە. سەرکەوتنی ئەو بۆ ئێزدی و کوردەکان مانایەکی قووڵتری لە تۆپی پێ هەیە و بووەتە هێمایەک بۆ دەرکەوتن و ناساندنی کۆمەڵگەیەکی پەرتەوازە لەسەر ئاستی جیهان.

پەیامی سەرەخۆشیی KCK بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر ئینانرەوە

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر ئینانرەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و وتی: "قادر ئینانر، بە هونەرەکەی و بە کەسایەتییە دیموکراتەکەی لەیاد ناکرێت و هەمیشە لە دڵی گەلەکەماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

هاوسەرۆکانی دەم پارتی داوای بەشداریی خەڵک لە "میتینگی ئازادی" دەکەن

هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی، داوایان لە خەڵک کرد بەشداری لەو گردبوونەوە جەماوەرییانەدا بکەن کە بە ئامانجی پشتگیریکردن لە ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێوەدەچن.

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

​نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە؛ لەوانەش تێکەڵکردنی چوار تیپی سەربازی، ئازادکردنی زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ دەستبەسەرکراو و چارەسەرکردنی کێشەی بڕوانامە خوێندنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئیبراهیم شێخۆ، ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین:

​دەبێت کوردانی ڕەسەنی عەفرین بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان بگرنە ئەستۆ

ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، کۆتاییهاتنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی کۆچبەرانی ساڵی ٢٠١٨ گەڕاونەتەوە. ناوبراو داوای کرد کە بەڕێوەبردنی عەفرین ڕادەستی کوردانی ڕەسەنی ناوچەکە بکرێت و گرووپە چەکدارەکان و خێزانەکانیان لە عەفرین بچنە دەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە