ئامادەین بۆ هاوکاری كردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە
پوختەی هەواڵ
محەمەد باقر قالیباف رایگه‌یاند، پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکه خۆیان دەستەبەر بکرێت، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ش مافێكی سروشتییه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی دۆخه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیریی نابات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: "سیاسەتەکانمان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لە ڕێگەی خودی وڵاتانی ناوچەکەوە دەستەبەر بکرێت". راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ش مافێكی سروشتییه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نا سه‌قامگیریی دێنێته كایه‌وه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری كردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، ئه‌وه‌ش لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و ڕێزگرتن لە سەروەری سنووری ئه‌و وڵاتانه.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی قالیباف زیاتر گوتی: ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی لوبنان بۆ ئێمە گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه و ئێمە ده‌خوازن هێزی بێگانه چیتر زه‌فه‌ر به سه‌روه‌ری خاكی لوبنان نه‌بات و بكشێته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران