شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-06-22 10:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی نەگرنەبەر لاهوور شێخ جەنگی مانگرتن ڕادەگەیەنێت

پوختەی هەواڵ
تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆسییەکان لە دادگای سلێمانی وەستاون و دەستوەردانی حزبی بووەتە ڕێگر لەبەردەم گرتنەبەری ڕێڕەوی یاسایی خۆیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرای دەکەن کە لاهوور شێخ جەنگی و تەواوی دەستگیرکراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی خۆیان نەگرن، ئەوا دەست بە مانگرتن دەکەن.

ئەم دۆسییەیە پاش زنجیرەیەک ئازادکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دێت، کە تێیدا لە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦ موحسین خۆشناو، پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی و ١١ دەستگیرکراوی دیکە ئازاد کران.

پێشتریش لە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٦دا، ١٤ کەسی دیکە ئازاد کران کە یاسین بەرزنجی، بەرپرسی پاراستنی ماڵی لاهوور شێخ جەنگی یەکێکیان بوو. ئەمەش جیا لە ئازادکردنی چەندین دەستگیرکراوی دیکە لە مانگەکانی شوبات و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا.

پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە کاتێکدایە کە لە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بۆ یەکەم جار لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی نەدا و دۆسیەکەی بۆ وردبینی ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرد.

سەرەتای ئەم کێشەیەش بۆ شەوی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ دەگەڕێتەوە، کە شەڕێکی قورس لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی لە نێوان هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەکدارانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا و لە ئەنجامدا لاهوور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە