بزووتنەوەی گۆڕان: هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دانوستانی لەگەڵ نەکردووین
پوختەی هەواڵ
بزووتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە لە چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە نەکردووەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە هەڵوێستی فەرمی ئەوان، پشتگیریکردنە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان «بێ بنەما و بە ناهەق» زانیاریی نادروست و چەواشەکەرانە لەسەر هەڵوێستی بزووتنەوەکە سەبارەت بە هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان بڵاودەکەنەوە.
درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:«تا ئێستا هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نەهاتووەتە پێشەوە و دانوستانی لەگەڵ نەکردووین. هەڵوێستی ئێمەش لەم ڕووەوە ڕوونە؛ لە پاڵ تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، پشتگیری لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.»
لە کۆتاییدا، بزووتنەوەی گۆڕان جەختی کردووەتەوە کە ڕوانگەی ئەم ڕەوتە سیاسییە بەرامبەر بە پرۆسەی کاری پەرلەمانی و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، تەواو شەفاف و ڕوونە.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#لایەنە کوردستانییەکان
#پەرلەمانی کوردستان
#بزووتنەوەی گۆڕان
#لایەنە سیاسییەکانی هەرێم
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران