شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-18 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌هێزکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ سنوودارکردنی چه‌ک بۆ ده‌وڵه‌ت به‌دیدێت

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: "به‌هێزکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بە پابه‌ندبوونێکی پته‌وه‌ به‌ پرسی سنوودارکردنی چه‌ک بۆ ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌دیدێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دوای بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان بەڵێنیدا کار لەسەر "قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت" بکات، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق له‌ لێدوانێکدا جەختی لە پرسی سنوودارکردنی چه‌ک لەدەستی ده‌وڵه‌ت کردەوە و پابەندبوونی عێراقی بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌: "ئەو دیدگا رێکخراوەییە بریتییە لە خستنەژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی گشتی و بڕیاردانی یەکگرتوویی ئەمنی دەوڵەت".

سەباح نوعمان ڕوونیشیکردەوە، "بەرنامەی وەزاری دیدێکی تەکنەلۆژی سەردەمی گرتوه‌تەبەر بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان لەڕێگەی بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و پەرەپێدانی سیستەمی چاودێری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم، و بەستنەوەی ئەم پەرەسەندنە تەکنەلۆژییە بە هەوڵێکی هەواڵگری هاوتەریب بە ئامانجی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان، و بڕینی سەرچاوەی داراییان".

هەروەها دووپاتیکردەوە کە "هەڵبژاردنی دروست بۆ عێراق دوورکەوتنەوەیە لە میحوەرەکانی ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە