شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-16 07:20 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردستانییەکان باش دەزانن چۆن دوژمن بێهیوا بکەن

پوختەی هەواڵ
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ستایشی هۆشیاریی سیاسی و ڕۆڵی خەڵکی کوردستانی کرد لە پاراستنی سنوورەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل بەقایی، لەمیانەی سەردانێكدا بۆ شاری سنە ڕاگەیاند، دانیشتوانی پارێزگای کوردستان  بە خۆڕاگری و هۆشیاریی سیاسیی بەرزیانەوە، ڕۆڵێکی زۆر بەنرخیان لە پاراستنی سنورەکانی وڵات و پوچەڵکردنەوەی نەخشەی دوژمنان گێڕاوە.

بەقایی لەبارەی لێدوانە دووبارەکانی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە کوردەکان وتی، ئێمە هیچ کاتێک بایەخمان بە لێدوانی بێگانەکان دەربارەی هاونیشتمانیانی خۆمان نەداوە، ئێمە دەزانین ئێرانییەکان - لەوانە کورد، لوڕ، تورک، بەلوچ و فارس - چۆن عاشقی نیشتمانەکەیانن.

ناوبراو وتیشی، ئەم لێدوانانەی دەیبیستن بەڵگەن بۆ بێدەسەڵاتی و سەرلێشێواوی، و نەناسینی ڕاستی گەلی ئێران، دوژمن پەنا بۆ پیلانی جۆراوجۆر دەبات بۆ گەیشتن بە تەماح و ئامانجە نایاساییەکانی خۆی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا وتی: لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی وامان لێدەکات زیاتر لە جاران شانازی بە هۆشیاری و تێگەیشتن و بینینی گەلی کوردەوە بکەین، دەبێت ستایشیان بکرێت چونکە ئەمجارەشیان توانییان نەخشەکانی دوژمن و هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی کارە خراپەکانیان پوچەڵ بکەنەوە.

بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەم بۆ پارێزگای کوردستان بە مەبەستی سوپاسگوزارییە بۆ خۆڕاگری و هۆشیاریی بەرزی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ماوەی دو یان سێ مانگی ڕابردودا. کوردەکان وێڕای ڕۆڵە مەزنەکەیان لە پاراستنی سنورەکان، هۆشیاری و تێگەیشتنی سیاسی و نێودەوڵەتی بەرزیان نیشانداوە و توانیویانە پیلانەکانی دوژمنان تێکبشکێنن.

لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، کوردستان واتە ئێران، ئەم سەردانە هەلێک بو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئەم دیارە بکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە