شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-29 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیپان حەمۆ: پێکهێنانی تیپێکی سەربازی لە عەفرین ڕاست نییە

پوختەی هەواڵ
جێگری وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە پێکهێنانی یەکەیەکی سەربازی لە عفرین یان گواستنەوەی هێز لە حەسەکەوە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا دانوستانەکان پەیوەستن بە پەیوەندیکردنی خۆبەخشانەی گەنجانی کورد بە سوپای سووریاوە لە چوارچێوەی پێکهاتە سەربازییە فەرمییەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «سیپان حەمۆ»، جێگری وەزیری بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریا لە ناوچەی ڕۆژهەڵات، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: «ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە پێکهێنانی تیپێکی سەربازی لە شاری عفرین یان گواستنەوەی هێز لە حەسەکەوە بۆ عفرین بە مەبەستی دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی سەربەخۆ دەکەن، بە تەواوی بێ بنەمان.»

سیپان حەمۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا جەختی کردەوە: «دانوستانەکانی ئێستا تەنیا پەیوەستن بە کردنەوەی ڕێگا بۆ گەنجانی کوردی عفرین و دانیشتووانی پارێزگای حەسەکە، تاوەکو بە شێوەیەکی تاکەکەسی و خۆبەخشانە بچنە ڕیزەکانی سوپای سووریاوە.»

جێگری وەزیری بەرگریی سووریا زیادی کرد: «ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی پێکهاتە سەربازییە ئێستاکانی سوپای سووریادا ئەنجام دەدرێت و هیچ پەیوەندییەکی بە پێکهێنانی یەکە یان تیپێکی سەربازیی سەربەخۆوە بۆ ئەو کەسانە نییە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە