شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-28 08:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسانی هەرێم پشتیوانی لە راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەت دەکەن

پوختەی هەواڵ
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژِ دووشەممە، چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بە فەرمی عەلی زەیدی-یان وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند و لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاسپێردرا، هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییان لە ناوبراو کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردن دەربڕی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هیوای سەرکەوتنی بۆ عەلی زەیدی خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ "پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلەکەمان بێت لە سەرتاسەری عێراقدا" و کار بکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە. هەروەها جەختی لەسەر پشتگیریی خۆی و هەوڵدان بۆ کارکردن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراقییەکان کردەوە.

لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی، ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی کابینە نوێیەکە دەربڕی و جەختی کردەوە کە حزبەکەی "هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا و گشتگیر". تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی لەو حکومەتە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانێت عێراق لەو قەیرانە ئابووری و ئەمنییانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، دەرباز بکات.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی دەستووری عێراق، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو (عەلی زەیدی) پێویستە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا کابینەی حکوومەتەکەی بۆ متمانە پێدان پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە