شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-25 06:31 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت حکوومەت لێی بەرپرسە

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر له‌ سلێمانی (CTG) رایگه‌یاند، دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت لێی بەرپرسە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر له‌ سلێمانی (CTG) له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا باسی له‌وه‌کردوه: "کۆمەڵێک میدیای جێگری دوەمی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەیانەوێت دەستە چەورەکەیان بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بسڕن، ئەو میدیایانە دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازییان بڵاوکردوه‌تەوە کە گوایا ئەو چەکانەن لەلایەن ئەمریکاوە نێردراون  و ئێستا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستی بەسەرداگیراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، "تەنها کەمێک شارەزایی سەربازیی پێویستە تاوه‌کو بزانرێت ئەو چەکانەی لەپشتی ئەو بارهەڵگرانە دەردەکەون ڕووسین و لەجۆری مووشەکی گرادن کە ئەمریکی نین".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر له‌ سلێمانی ده‌ڵێت، "نه‌ک چەند بارێکی گەورەی چەک، بەڵکو دەرزییەکیش لەم هەرێمە دیارنەمێنێت سەرۆکی حکوومەت لێی بەرپرسە،  ئەو سیناریۆ و درۆ بەتاڵانە کە بوەتە پیشەی ڕۆژانەی سەرۆکی حکوومەت و چواردەورەکەی نابێتە هۆی داپۆشینی فەزاحەت و سکانداڵی براکانی کە ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ملیۆنان دۆلاریان دەستیبەسەرگیراوە بەهۆی فێڵ و تەڵەکەبازی و بەرتیلخۆری بەرامبەر سوپای ئەمریکا".

له‌وکاته‌وه‌ی که‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، چه‌کیان بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێرانی ره‌وانه‌ کردوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێکی کوردییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی خۆیان له‌و دۆسیه‌یه‌ بێبه‌ری ده‌که‌ن و یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە