شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-23 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چالاکوانی کوردی ئێزدی بەرزترین خەڵاتی فەرمیی کۆماری فەرەنسای وەرگرت

پوختەی هەواڵ
نادیە موراد چالاکوانی کوردی ئێزدی، لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس خەڵاتی نیشانەی لیجیۆنی شەرەف (Legion of Honor) وەرگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکە نادیە موراد، لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "شانازییە بۆ من لە کۆشکی ئێلیزێ میدالیای لیجیۆن دۆنۆر لە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن وەربگرم. فەرەنسا هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵمدا هەبووە".

نادییە موراد وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی دەشڵێت: "ئەم رێزلێنانە تەنیا هی من نییە. هی هەموو رزگاربوویەکە کە رەتیکردەوە بێدەنگ بێت و هی هەموو ژن و کچێکە کە بەردەوامن لە قسەکردن، تەنانەت کاتێک جیهان هێشتا ئامادە نییە گوێیان لێبگرێت".

نیشانەی لیجیۆنی شەرەف (Légion d'honneur)، بەرزترین خەڵاتی فەرمیی کۆماری فەرەنسایە. ئەم نیشانەیە لە ساڵی ١٨٠٢ لەلایەن ناپلیۆن پۆناپارتەوە دامەزراوە و دەبەخشرێتە ئەو کەسایەتییانەی خزمەتێکی بەرچاویان بە بەهاکانی مرۆڤایەتی کردووە. پێشتریش کەسایەتیی دیاری جیهان وەک نێڵسۆن ماندێلا، شاژن ئێلیزابێسی دووەم و فەیرووز ئەم رێزلێنانەیان پێ بەخشراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە