شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-20 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە ڕادەستی دەزگای دادی سووریا دەکرێن

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سوریا ئاشکرایدەکات دۆسیەی دەستگیرکراوانی لای هەسەدە دۆسیەیەکی مرۆییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هیلالی لەلێدوانێک بۆ کەناڵی (ئەلئیخباریە) رایگەیاند: ئەو زیندانانەی لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبردنی زیندانەکان لە وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ دەکرێن.

ناوبراو وتیشی: ئازادکردنی دەستگیرکراوانی لای هەسەدە بەبێ مەرج ئەنجام دەدرێت و هەفتەی داهاتوو کۆمەڵەیەکی نوێ ئازاد دەکرێن.

هەسەدە پابەندە بە ئازادکردنی تەواوی ئەو دەستگیرکراوانەی کە مۆرکێکی شۆڕشگێڕانەیان هەیە (زیندانیانی سیاسی)، لە کاتێکدا وەزارەتی داد سەیری دۆسیەی تۆمەتبارانی تاوانکاری دەکات. تا ئێستا ١٥٠٠ دەستگیرکراو لە زیندانەکانی هەسەدە ئازاد کراون و نزیکەی ٥٠٠ دەستگیرکراو ماونەتەوە کە سەیری دۆسیەکانیان دەکرێت.

بە وتەی هیلالی دۆسیەی دەستگیرکراوان بە ڕادەستکردنی هەموو زیندانەکانی هەسەدە لە حەسەکە کۆتایی پێ دێت و هیچ دەستگیرکردنێک لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا نامێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە