شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-13 07:20 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە چەکدارەکان لە ئامادەیی تەواودان و دیپلۆماسیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی حکوومەتی ئێران رایدەگەیێنێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی تەواودان و دیپلۆماسیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بەردەوامە و خەڵکیش لە شەقامەکانەوە پشتیوانی لەم دوو ستراتیژە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکوومەتی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە تاران رایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی ئەو بابەتەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە ناونیشانی 'گۆڕینی رژێم' دەستیان پێکردبوو، بگۆڕێت بۆ "چەسپاندنی سەروەریی ئێران لە تەنگەی هورمز، ئەوەش دەستکەوتێکی زۆر گرنگە بۆ ئێران".

ناوبراو وتیشی: سەرەڕایتیرۆری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە کاریگەرەکان لە بوارەکانی سەربازی و دیپلۆماسی، دەسەلاتی ئێران بەردەوام بوو لە کارەکانی و وتیشی: "ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەم سیستمە گەیشتووەتە قۆناخێکی وا پێگەیشتوو کە بەم رووداوانە تووشی داڕمان نابێت".

وتەبێژی حکوومەتی ئێران جەختی لەوە کردەوە، ئێران توانیویەتی تواناکانی لەڕووی جوگرافی و جیۆپۆلەتیکییەوە بەکاربهێنێت و لە شەڕدا پێگەی خۆی بە بەهێزی بهێڵێتەوە. راشیگەیاند: "دووژمن نەگەیشتە هیچ کام لە ئامانجەکانی، بۆیە داوای ئاگربەستی کرد."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا،  فاتیمە موهاجیرانی وتی: "ئێمە شەڕمان دەستپێنەکرد، ئەوان دەستیان پێکرد و هەوڵیان دا بە تیرۆرکردنی ئامانجە سەربازی و دیپلۆماسییەکان، سیستمەکە بڕووخێنن، بەڵام دواجار نەگەیشتنە ئامانجەکانیان."

وتەبێژی حکوومەتی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: ئێران لە بەرامبەر وڵاتێکدا کە خۆی بە هێزی بێ رکابەری سەربازی جیهان دەزانێت، "سەری دانەواند" و ۴۰ رۆژ بەرگرییەکی کەم وێنەی کرد، کە دواجار لایەنی بەرامبەری ناچار کرد داوای ئاگربەست بکات.

موهاجیرانی دووپاتی کردەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی تەواودان و دیپلۆماسیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بەردەوامە و خەڵکی ئێرانیش لە شەقامەکانەوە پشتیوانی لەم دوو ستراتیژە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە