شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-11-26 14:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شۆرڤێنی ئەمریکا بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی "سەرتا"ی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمپانیای شۆرڤێنی ئەمریکا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرتا لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و دوو بیرە نەوتی دیکەی ئەو ناوچەیە بە زووترین کات دەگاتە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ئەنەرجی وۆیس ڕایگەیاند کۆمپانیای نەوتی ئەمریکیی شۆرڤێن لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بۆ یەکم جار بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی گەورەی سەرتا لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و قۆناغی یەکەمی ئەو پڕۆژەیە نزیکەی 34 ملوێن بەرمیل نەوتی خاوی تێدایە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا نووسراوە لە قۆناغی دواتردا بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی 250 ملوێن بەرمیل نەوتی خاوی ئەو کێڵگەی نەوتییە پلانی تایبەتی بۆ داڕێژراوە.

50 لە سەدی پشکی کێڵگەی نەوتی سەرتا بە دەست کۆمپانیای شۆرڤێنی ئەمریکاوەیە و کۆمپانیای تورکی-بەریتانیی جەنەل ئەنەرجی 30 لە سەدی پشکەکەی بەدەستەوەیە و 20 لە سەدی دیکەشی بۆ هەرێمی کوردستانە.

بیل هیگز بەڕێوەبەری جەنەل ئەنەرجی لای خۆیەوە بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی نەوتی سەرتا بە دەستکەوتێکی گەورەی قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خەمڵاند و جەختی کردەوە ئەو مەسەلەیە بە مانای فرەڕەنگیی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و داهاتەکانی هەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە