شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-08 09:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەکات

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانی ۸ـی نیسان، بە نێوەندگیریی پاکستان، ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران بۆ دوو هەفتە راگەیێندرا لەمبارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "ئەم پێشهاتە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو ھێورکردنەوەی گرژییەکان، پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر."

ناوبراو دەشڵێت: "ھیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی پاکەوە پابەندی ئەم بەڵێنە بن و کار بکەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام کە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەکەدا بچەسپێنێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "دەستخۆشیمان بۆ ھەوڵەکانی ھەموو ئەو لایەنانە ھەیە کە بەشداربوون لە ئاسانکاری بۆ ئەم ئاگربەستە".

بەپێی ئاگربەستەکە، ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی رادەگرن لەو دوو هەفتەیەدا و پێویستە ئێرانیش تەنگەی هورمز بۆ کەشتییەکان بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە