شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-08 06:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: تاران و واشنتۆن لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

پوختەی هەواڵ
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران لەسەر ئاگربەست لە "هەموو شوێنێک" ڕێککەوتوون، بە لوبنانیشەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەهباز شەریف، ئەمڕۆ چوارشەمممە لە پلاتفۆڕمی "X" نووسیویەتی: "خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە ئێران و ئەمریکا و لایەنە هاوپەیمانەکانیان لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە هەمو شوێنێک بە لوبنان و شوێنەکانی دیکەشەوە ڕێککەوتوون، كە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "داوا لە شاندی هەردوو وڵات دەکەین ڕۆژی هەینی بێنە ئیسلام ئاباد بۆ بەردەوامبوون لە دانوستان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی هەموو جیاوازییەکان".

شەهباز شەریف وتیشی: هەردوولا دانایی و تێگەیشتنێکی گەورەیان نیشاندا، و بە شێوەیەکی بونیاتنەرانە لە پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیریدا بەردەوامبون. لە کۆتاییدا باسی لەوەشكرد، "بە دڵسۆزییەوە هیوادارین گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد سەرکەوتو بن لە بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، و چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی خۆشتر دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا".

ئەوە لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ واشنتن و تاران بە فەرمی رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستێکی ۱۴ رۆژی نیشاندا تاوەکوو لەرێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە رێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن واژۆ بکەن. ئەم هەواڵە بوەتە هۆی بوژانەوەی خێرای بۆرسەکانی جیهان و دابەزینی نرخی نەوت، ئەوەش دوای جەنگێكی نزیكە ۴۰ ڕۆژە كە لە ۲۸ـی شوباتەوە دەستیپێكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە