گەلی ئەمریکا تووڕەن و بەشداری لە خۆپێشاندانی "پاشامان ناوێت" دەکەن
پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، گەلی ئەمریکا بێزارن لەوەی "پاشاکانی ئیسرائیل" حوکم بەسەر دیموکراسیی وڵاتەکەیاندا بکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاند، پێویستە پسپۆڕانی ژیریی دەستکرد لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ڕاستیی ناڕەزایەتییەکانی گەلی وڵاتەکەی ئاگادار بکەنەوە کە دژی سیاسەتی "سەرەتا ئیسرائیل" و دەستوەردانی ئیسرائیل لە دیموکراسیی ئەمریکادا دەستیان پێ کردووە.
پزیشکیان بڵاویشی کردەوە کە گەلی ئەمریکا تووڕەن لە سیاسەتی (سەرەتا ئیسرائیل) و بەشداری لە خۆپێشاندانی (پاشا ناوێت) دەکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاووڵاتییانی ئەمریکی ماندووبوون لەوەی "پاشاکانی ئیسرائیل" حوکم بەسەر دیموکراسیی ئەمریکادا بکەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران