شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-03-19 13:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق داخستنی ئاسمانه‌كه‌ی درێژ كرده‌وه‌

پوختەی هەواڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم فڕۆکە هاتوو و ڕۆیشتن و ترانزێتی بۆ ماوەی ۷۲  کاتژمێر راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه‌، گه‌شته‌كانی ئاسمانی له‌ کاتژمێر ۱۲:۰۰ی شەوی پێنجشەممە تاوه‌كو کاتژمێر ۱۲:۰۰ی شەوی یەکشەممە (۲۲ی ۳ی ۲۰۲۶)، به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.

گه‌شته‌كانی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی ۲۸ی شوباتی ئه‌مساڵ به‌ ته‌واوی راگیراوه‌ و له‌وكاته‌وه‌ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هه‌ر ۷۲ كاتژمێرێك راگرتنه‌كه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌.

راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه‌، ته‌نانه‌ت ئاسمانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شی داخستوه‌.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ده‌ڵێت، هێڵی ئاسمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەکی دیکە ئاگادار دەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە