وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق جەخت لە که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له‌ناوچه‌که دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوایین پێشهاته‌کانی ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی نێوان تاران و واشنتۆنیان تاوتوێ کردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی که په‌یوه‌ستن به‌و دۆسیه‌یه له ناوچه‌که.
هه‌ردوولا باسیان له به‌رده‌وامیی دانوستانه‌کان کردوه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دیاریکراوه بۆ گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانوستان له‌نێوان تاران و واشنتۆن له جنێڤ.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران باسیان له کۆکردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی زیاتر له ناوچه‌که کردوه و جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که ڕێگه‌ی ڕاست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵه‌نگارییه‌کانی ئێستا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که ڕه‌چاو رێبازێکی ئاشتیانه بکرێت و په‌ناببرێته به‌ر گفتوگۆ و دانوستان وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان و به‌هێزکردنی سه‌قامگیری.
وه‌ک له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌کان له‌ماوه‌ی داهاتوودا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕکانانیان له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شن به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که به‌خۆیه‌وه ده‌یبنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران