نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە میونشن کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
لە پەرواێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات كۆبوونه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەک ئەوەی لە راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانهى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى وڵات‌دا پارێزراو بێت".
لاى خۆيه‌وه "مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست".

مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
گالەری وێنەکان
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#مەزڵووم عەبدی
#ڕۆژئاوا
#نێچیرڤان بارزانی
#میونشن
#کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران