سنووره‌کانی عێراق بەڕووی ئاواره‌کانی سووریادا ناکرێنه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، هه‌ندێک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌واڵیان بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به (عێراق سنووره‌کان به‌ڕووی په‌نابه‌رانی سووریادا ده‌کاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ۳۵۰ هه‌زار په‌نابه‌ر)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "له‌کاتێکدا ئێمه به توندی ئه‌م ڕاپۆرتانه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام داوای وردبینی ده‌که‌ین به‌رله‌وه‌ی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن زانیاری و هه‌واڵه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه و پێویسته ته‌نها پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان ببه‌ستن و دوربکه‌ونه‌وه له ده‌نگۆی زیانبه‌خش".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نیه بۆئه‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی عێراق به‌ڕوی ئاواره‌کانی سوریا بکرێنه‌وه، هه‌ر بڕیارێکیش هه‌بێت، به‌شێوه‌ی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا و دوای کۆنتڕۆڵکردنی زیندانه‌کانی چه‌کدارانی داعش له‌لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌ر به‌حکومه‌تی دیمه‌شقه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پلانێکی "تۆکمه" و پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی ئه‌منیی هاوبه‌شی بۆ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له زیندانه‌کانی سوریاوه بۆ عێراق په‌سه‌ندکرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران