شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-21 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سنوورەکانمان پارێزراون و تاقمە تیرۆریستییەکان توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکیان نییە

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە بەشداری بەرپرسانی سەربازی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و تێدا جەخت لە پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ سووریا، ڕێگریکردن لە هەوڵی دزەکردن کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسیگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنی کردووە، بە ئامادەبوونی  فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەو سەرکردە فەرماندە ئەمنییەکان و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوە خێرا پەرەسەندوەکان لە لایەنی سووریا و ئەو ئاستەنگانی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردوە کە سنوورە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لەگەڵ سووریا، بەتەواوی پارێزراون، هێزەکان خاوەنی توانای بەرزن بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن و تاقمە تیرۆریستییەکان توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکیان لەسەر سنوورەکان یان لەناو شارەکاندا نییە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، فەرمانکراوە لە مامەڵەیەکی توند بۆ هەر هەوڵێک زیان بە تێکدانی ئاسایشی سنورەکان بگەیەنێت، لەگەڵ بەدواداچون بۆ پێداویستییەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی تەواو بۆیان دابینبکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژی و پێکدادان لەنێوان کوردانی سووریا و گرووپەکانی سەر بەدیمەشق دروست بووە و شەڕ گەیشتەوە نزیک شارە کوردییەکان، ئەوەش هێزەکانی هەسەدەی ناچارکرد لە زیندانی شەدادی و کەمپی هۆل بکشێتەوە ئەندامان و خێزانەکانی داعشی تێدابوون. ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوەی زیاترکردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە