شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-14 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیناتۆرێکی ئەمریکی ئیدانەی دەستدرێژیی سوپای سووریا بۆسەر کوردەکانی حەلەب دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ئەو دڕندەییانەی بەرانبەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجام دران پەردەپۆش بکرێن، بەڵکوو دەبێت لێپرسینەیان لێ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جیم ڕیش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سیناتۆر لە ویلایەتی ئایداهۆ، سەبارەت بە هێرشی چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع و تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بە قووڵی نیگەرانم لەو هەڵوێستەی کە هێزە چەکدارەکان لە حەلەب نیشانیاندا، ئەوانەی ئەم کارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و دوای چەندین ساڵ لە شەڕ، ئەرکی ئیدارەی نوێی سووریا و هێزە چەکدارەکانی پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلە، نەک پێشێلکردنیان.

جیم ڕیش وتیشی: پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت، کە دڕندەیی و قێزەونییان بەرانبەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجام داوە و بە هیچ شێوەیەک نابێت پەردەپۆش بکرێت.

شایانی باسە ڕۆژی ٦ـی کانوونی دووەم، گرووپە چەتەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بە چڕی و بە چەکی قوورس هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردنشیەکانی حەلەب.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە