شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-13 12:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەجەکە داوا لە لایەنەکانی تورکیا دەکات کاری جیدی بکەن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی

پوختەی هەواڵ
 كه‌جه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه ‌و داوا دەسەڵاتداران و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەکات کاری جیدی بکەن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) له‌باره‌ى هەنگاوەکانی ئاشتی لە تورکیا ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە دەگرێت ‌و دەڵێت: "سەرەڕای ئەوەی PKK خۆی هەڵوەشاندوەتەوە و لەیه‌كی ئادارەوە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، بەڵام بەبەردەوامی باسی پەکەکە دەکرێت، ئەمە هێرشێکە بۆسەر بزووتنەوەی ئازادی ‌و بۆ شکستهێنان بەو ئاگربەستەی کە بەوردی پابەندی بووین".

كه‌جه‌كه‌ ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، "ئۆجەلان، داوایکرد بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار، شەڕ ڕابگیرێت ‌و هەنگاوی پێویست بنرێت، بەڵام ئەوان هێرشدەکەن، بۆیه‌ پێمانوایه‌، ئه‌وان نایانەوێت کێشەکان چارەسەربکەن، بەڵکوو دەیانەوێت ئیدارەی خۆسەر لەناوببەن".

کەجەکە بانگەوازێکی ئاراستەی ئاکپارتی ‌و مەهەپە کردوە و دەڵێت: "ئێمە بەبێ دوودڵی ‌و بەبوێرییەوە بەرپرسیارێتیی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردوە، داوا لە ئاکپارتی، مەهەپە و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین هەنگاوی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بنێن ‌و واز لەکاری تێکدەرانە بهێنن".

لەبارەی ڕووداواکانی حەلەب و گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، كه‌جه‌كه‌ ئاماژە بەوەدەدات، ئامانجی هێرشەکان، سڕینەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە و هێرشکردنەسەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب، بەئامانجی پاکتاوکردنی کورد ئەنجام دراوە و ئامانجیش لێی، لەناوبردنی ئەنجومەنە خۆجێیەکان بوو، ئەمە درێژکراوەی هێرشەکانە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد لەهەموو ئەو وڵاتانەی کوردی تیادا دەژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە