شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-09 11:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە

پوختەی هەواڵ
درێژەدان بە رێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە سەكۆی "ئێكس" نووسیویەتی: بڵاوكردنەوەی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی حەلەب، تۆپباران و ئاوارەکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک و هەوڵدان بۆ چوونە ناو  گەڕەکە کوردییەکان لە کاتی پڕۆسەی دانوستاندا، چانسی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن تێکدەدەن، زەمینە بۆ گۆڕانکاری مەترسیداری دیمۆگرافی دەخوڵقێنن، هاوکات خەڵکی مەدەنی گیر خواردوو لەو دوو گەڕەکە ڕووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژی دەكاتەوە.
عەبدی ڕاشیگەیاندووە: لەگەڵ ڕاوەستانمان گەلەکەمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، چەند ڕۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.
فەرماندەی هەسەد دەشڵێت: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لە دڵەوە ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و نزای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە