شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-05 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دیاری کرا

پوختەی هەواڵ
بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان تیڤیی ڕایگەیاندووە: شاخەوان عەبدوڵڵا وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریکراوە و لە شوێنی فەرهاد ئەترووشی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنەکە، دەستبەکار دەبێت.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی پارتی و ڕێکخستنەوەی کارەکانی فراکسیۆنەکە لە بەغدا دێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک بوو و لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جێگری دووەمی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە