شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-30 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە تورکیا ۱۱۰ گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
پۆلیسی ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند، ۱۱۰ گومانلێکراوی داعشی دەستگیرکران، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە کوژرانی سێ پۆلیس و شەش چەکدار لە پێكدادانێكدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی تورکیا دوای هەفتەیەک لە دەستگیرکردنی زیاتر لە ۱۰۰ کەس کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردن لە جەژنی کریسمس و سەری ساڵدا، بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر گەمارۆی ماڵێکیان لە شارۆچکەی یالۆڤا لە کەنارەکانی دەریای مەڕمەڕە لە باشووری ئیستەنبووڵدا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەدا هەشت ئەفسەری پۆلیس و ئەفسەرێکی دیکەی ئەمنی برینداربوون، کە یەکێک بوو لەو زیاتر لە ۱۰۰ شوێنەی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کرانە ئامانج.

داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیس ۱۱۴ هەڵمەتی لە ئیستەنبووڵ و دوو پارێزگای دیکە ئەنجامداوە و لە کۆی ۱۱۵ تۆمەتباری داواکراو ۱۱۰ کەسیان دەستگیرکردوە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەسەڵاتداران دەستیان بەسەر فایل و بەڵگەنامەی دیجیتاڵی جۆراوجۆردا گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە